بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، وەزارەتی بەرگری عێراق لە سەروبەندی بەریوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پیشوەختە ڕایگەیاند زیاتر لە 250 هەزار کەس لە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بەرپرسی پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانن.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی بەرگری عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە لە هەموو ناوەندەکانی دەنگدان جێگیر دەبن. ئەو وەزارەتخانی جەختی کردووە کە لە ڕەتوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیێندرێت.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە درێژەدا وتیشی: هەموو هێزە ئەمنییەکان لە حاڵی ئامادە باشیدان و یەکینەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و هێزە تایبەتەکانیش لە ئامادەیی تەواودان.
Your Comment